حکوومەتی عێراق بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دوو لیوای تازەی پۆلیسی فیدراڵیی ڕەوانەی کەرکووک کردووە
پەرلەمانتارانی کورد لەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق بەگومانن و پێیان وایە هەناردنی ئەو دوو لیوایەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکردنی فراوانی پرۆسەی تەعریبکردنەوە لە سنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەوە دیار بەرواری، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "ئەمە جێگەی گومانە و دەبێ بە زووترین کات سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بێنە سەر خەت و لێژنەی تایبەت بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کارا بکرێتەوە، چونکە ئەو ناوچانە ماوەیەکی زۆر لەژیر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدا بوون و ئارامییان تێدا بوو، بەڵام ئێستا دەیانەوێ ناوچەکە تێک بدەن و لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە بەسەر ناوچەکەدا زاڵ ببن و هەموو دەزگا ئەمنییەکانی پۆلیس و سوپا و بە هاوکاریی پارێزگاری سەپێندراو لە هەوڵی تەعریبەکردنەوەی سنوورەکانی کەرکووک دان و ڕەوشەکە ناجێگیرە".
زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوورەکانی دووبز و خانەقین و گوندەکانی دیکەی کەرکووک بە شەوانە عەرەبی اهوردە بە دەڕاسە گەنم و دەغڵ و دانی جووتیارانی وکردیان دووریوەتەوە و هاوکات ئاگریان تێبەر داوە و لە سنووری خانەقین لە یەک هەفتەدا چوار کەسیان شەهید کردووە.
شەوانە عەرەب هاوردەکان بلۆک لەسەر زەوی و زارەی کورد دادەکەن و بەتەمای کردنەوەی خانوون و هەڕەشە لە کورد دەکەن کە چەندان بەڵگە و تاپۆی خانوەندارێتیی ئەو زەوییانەیان هەیە.
باسنیوز
