دۆسکی: عێراق دەیەوێ ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی بڕیارەکەی بدات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە چوونەدەرەوەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ئەمەریکا لە عێراق کردووە، بەپێی فەرمانەکە دەبێ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و کونسووڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر کار دەکەن و کاری ھەنووکەیییان نییە، عێراق بەجێ بێڵن و، خزمەتگوزارییە ئاسایییەکانی ڤیزە لە ھەردوو باڵیۆزخانە و کونسووڵخانە بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێردرێن، چونکە تواناکانی حکوومەتی ئەمەریکا سنوردارن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی بهپهله بۆ ھاووڵاتییانی ئەمەریکا لە عێراق.
بەیار دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "سەرەڕای پلانی ستراتیژیی ئەمەریکا و عێراق، کەچی ئەمەریکا ئەم بڕیارەی دا، عێراقیش دەیەوێ ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ئەم بڕیارەی بدات."
بەیار دۆسکی ڕایشیگەیاند: "عێراق لە ڕێگای پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە دەیەوێ ئەمەریکا هۆکاری بڕیارەکەی ئاشکرا بکات، چونکە عێراق پێی وایە توانیویەتی ئاسایشی کاربەدەستان و دیپلۆماتکارەکانی ئەمەریکا بپارێزێت."
kdp-
