فراکسیۆنە کوردستانییەکان: چەند دەستێک هەوڵی شێواندنی سنووری خانەقین دەدەن
لە بەشێکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تیرۆریستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاووڵاتیان و جووتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری مادیشی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بۆ رای گشتی
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه له ماوه‌ی رابردوودا له سنووری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆریستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاووڵاتیان و جووتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری مادیشی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
وه‌ك دیاره هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ئێستا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ره‌نجی یه‌ك ساڵه‌ی جووتیارانی سنوره‌كه، ئه‌م ده‌سته ره‌شه هه‌ستاون به سووتاندنی ده‌خڵ و دانی هاووڵاتیان و ئاگر تێبه‌ردان و رووخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار هاووڵاتی شه‌هید بوون كه یه‌كێكیان مامۆستایه.
بۆیه، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌و ئه‌و هه‌وڵ و پیلانه ره‌شانه‌ی تیرۆرستان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه چاویان به ئارامی و پێکه‌وه‌ژیانی شاره‌كه هه‌ڵنایه‌ت، پێویسته ده‌ستبه‌جێ، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر هێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له ئێستادا هه‌مووان، له‌به‌رده‌م دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی به‌جێهێشتنی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه و زه‌وی و زاری جووتیارانداین، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌نێو په‌رله‌مانی عیراق ورووژاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناحه‌قیانه ببین و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بدۆزنه‌وه.
سڵاو له رۆحی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدان، سڵاو له سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگریی خه‌ڵكی خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
باسنيوز
