تەقینەوەیەک لە مووسڵ دوو کەسی کردە قوربانی

تەقینەوەیەک لە مووسڵ دوو کەسی کردە قوربانی
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، دوو کەسی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ، بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەینەوا ڕايگەیاند: "کەسەکان بە سەختی بریندار بوون و تەقینەوەکەش لە ناوچەی "دەواسە"ی ناوەڕاستی شاری مووسڵ ڕووی داوە".

سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان داوە و بریندارەکانیش بە مەبەستی چارەسەرکردن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هەڵیانکوتایە سەر گوندی (ئیبراهیمیە)ی دەرووبەری لای ڕاستی مووسڵ و تەواوی گوندەکەیان سووتاند














باسنيوز
Top