وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە بانکێک بڵاودەکاتەوە
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە وێنەیەکی نێردراوە هاتووە"وەزارەتی دارایی هەموو ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە باسیان لە ئاگركەوتنەوە كرد لە باڵەخانەیەكی سەر بە بانكی ڕەشید لە شەقامی حەیفا".
ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە ئەو دووكەڵەش كە وەك هەندێك دەزگای میدیایی باسیان لێوەكردووە لە باڵەخانەكە دەرچووە، لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە بووە لە باڵەخانەیەكی نزیكی ئەم بانكە كە سەر بە وەزارەتی گەشتوگوزار و ئاسەواری عیراقی بووە و نەبووەتە هۆی هیچ زیانێک بۆ باڵەخانەی بانكی ڕەشید .
وەزارەتی دارایی داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات لە گواستنەوەی زانیاریەكانی خۆیان باش ورد ببنەوە و زانیاری دروست لە لایەنی پەیوەندیدار وەربگرن ئینجا بۆ خەڵكی بڵاو بكەنەوە.
bas news -
