پەرلەمان لەبارەی کۆبۆن و بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمان لەبارەی کۆبۆن و بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان کۆ دەبێتەوە
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی کۆبۆن و بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 16/5/2019، پەرلەمانی عێراق لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆکردن لەبارەی کۆبۆن و بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەبێت.

هەروەها بەپێی پڕۆژە یاسایەک کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ناردوویەتی بۆ لێژنەی یاسایی، ئەو کۆبۆنەی خۆراک کە لە شێوەی کاغەزە نامێنێت و لەبڕی ئەوە کۆبۆنی ئەلکترۆنی دەردەکرێت ئەمەش رێگا لە گەندەڵی دەگرێت.

هەر بەپێی پڕۆژە یاساكەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت و بڕە پارەیەکی تایبەت بۆ بەشەخۆراكی مانگانە تەرخان دەكرێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە كارتە ئەلیكترۆنییەكە بەبێ بەرامبەر بە هاووڵاتیان دەدرێت، بەڵام لە ئەگەری ونكردن یان خراپبوونی کارتەکە ئەلیکترۆنییەکە هاووڵاتیەكە پێویستە بڕی 10 هەزار دینار بۆ دروستكردنەوەی کارتەکە بدات










باسنيوز
Top