سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها جەخت لە پاڵپشتیكردنی حكوومەتی نوێی عێراق و خێراكردنی پڕۆسەی تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرایەوە.










باسنيوز
Top