هاووڵاتییەک بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە شەهید بوو
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 14/5/2019، ھاووڵاتییەک بەناوی (لازم پێندروی) سەردانی چیاکانی نزیک گوندەکەی کردبوو، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری، بەڵام بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان تورکیا و پەکەکە و هاووڵاتییەکە شەھید بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممەش تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە کانیا ملانێ لە نزیک چیای بۆتین دۆزرایەوە.
باسنيوز
