ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد
ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی کۆلیت لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد.

لەم بارەیەوە،سابیر خالید موختاری گوندی کولیت بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند:'' ئەمرۆ ئێوارە کاتژمێر ٦:٠٠ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی ئێمەی بۆردومان کرد، بەو ھۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای ھاوولاتیان دروست کردووە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە شوێنی ئاوەدانی خۆیان ھەلاتن.

موختاری گوندی کۆلیت گووتیشی:''زیان بە ریگای گوندەکە گەیشتووە، کارەبا ٨ گوندی سنورەکە تا ئیستا پچراوە.
ناوبراو دەشلیت:''ئیستا بارودۆخەکە ئاسایی بۆتەوە، خەلکی گوند گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
KDP-
Top