لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە دوو تەن چوکلات گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تەندروستیان ئەمڕۆ سێشەممە 14/5/2019، یەك بار لە (چوکلاتی ئۆلدی) بە بڕی دوو تەن و 20 ڪیلۆگرام بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، چوکلاتەکە لەلایەن لێژنەی پشکنین هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆی کرا، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوە بارەکە گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.
باسنيوز
