لە کابینەی نوێی حکوومەتدا سێ وەزیری هەرێم هەن
ھیڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "وەک فراکسیۆنی پارتی، ناوی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم دەدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دوای سوێندخواردنیشی، سەرۆکی ھەرێم سەرۆکی کابینەی نوێی حکوومەت ڕادەسپێردرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی ٣٠ رۆژدا کابینەی نوێ دروست بکات، لەبەر ئەوەش پێشووتر لەنێوان حزبەکان ڕێککەوتن کراوە و پشکەکانیان لەناو حکوومەت دیاری کراوە، سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەت داوای سیڤیی وەزیرەکان لە حزبەکان دەکات، ھیوادارین ئەو حزبانە پێش سەردانی سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەت، خۆیان ساخ بکەنەوە و ناوی وەزیرەکانیان یەکلا بکەنەوە".
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند: "یەکێتی ٦ وەزارەتی هەیە کە یەکێکیان وەزیری ھەرێمە، گۆڕان ٤ وەزارەت، کۆی کابینەکەش سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و ٢٢ وەزیرن، کە سێیان، وەزیری هەرێم دەبن، پارتی لە پشکی خۆی سۆسیالیست و مەسیحییەکان بێ بەش ناکات“.
باسنيوز
