بەم زووانە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات
لەو بارەیەوە، دكتۆر ڕێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە سەركەوتوویی توانرا پڕۆژەیاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم تێپەڕێندرێت، كە هەشت ماددەی پڕۆژەیاساكە پەسەند كران، دوای خستنەڕووی پێشنیازەكانیش لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتییەوە، سهرتاپاى یاساكه وهك خۆى ماوهتهوه تهنها ماددهى سێیهم گۆڕانكارى تێدا كراوه, بڕگهیهك له یاساكه زیادكراوه سهبارهت به دیاریكردنى دوو جێگر بۆ سهرۆكى ههرێم, چۆنیهتى دیاریكردنى دهسهڵاتهكانیان بۆ سهرۆكى ههرێم هێڵدرایهوه, سهرجهم ماددهكانى تر به دهنگى رههاى پهرلهمانتاران تێپهرێندرا.
بایكەیی گوتیشی: "زۆرترین گفتوگۆی پەرلەمانتاران لەسەر ماددەی سێیەم بوو، كە بریتی بوو لە دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی جێگرانی سەرۆكی هەرێم، بەڵام ئەو پرسە بۆ سەرۆكی هەرێم جێهێڵدرا كە دەسەڵاتی جێگرەكانی دیاری بكات".
هەر سەبارەت بە پەسندكردنی پڕۆژەیاسای هەمواری سەرۆكایەتیی هەرێم، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیونی زەرد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "خۆشبەختانە توانیمان بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا هەبوو، بە سەركەوتوویی پڕۆژەیاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەرلەمان پەسەند بكەین".
خۆشناو گوتیشی: "ئێمە جەخت لە ڕێككەوتنی سیاسی و پەرلەمانیی نێوانمان دەكەینەوە و هەماهەنگییەكی باشیش لە نێوان فڕاكسیۆنی پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا هەیە، بۆیە هیواخوازین ئەوانیش پابەندی ڕێككەوتنەكان بن".
سەرۆكی فڕاكسیونی زەرد دەشڵێت: "دوو ڕۆژ لە بەدەم فڕاكسیۆنەكاندا دەبێـت بۆ ئەوەی كاندیدی خۆیان دیاری بكەن، سێ ڕۆژی تریش لەبەردەمیاندا دەبێ بۆ تانەدان لە كاندیدەكان، گەر كاندیدەكان هیچ كێشەیان نەبێـت، دوو بۆ سێ ڕۆژی تر دانیشتنی پەرلەمان دەكرێـت و سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێـردرێـت".
جێگای باسە، دانیشتنی پەرلەمان دوای ئەوە دێـت كە ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەنجام درا، بەو هۆیەشەوە ڕێگا بۆ پەرلەمان خۆش كرا تا دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم كارا بكاتەوە، بەپێی رێكارە یاساییەكانیش، دوو رۆژ لە بەردەم فراكسیۆنەكان دەبێت بۆ ئەوەی بەربژێری خۆیان ئامادە بكەن، دواتر سێ رۆژیان لە بەردەمدا دەبێت بۆ ئەوەی تانە لە بەربژێرەكان بدەن، ئەگەر هەر بەربژێرێكیش كێشەی نەبوو، ئەوا دوای دوو بۆ سێ رۆژ، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و سوێندی یاسایی دەخوات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەربژێری پارتییە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پاشان بەربژێری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت رادەسپێرێت، كە مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، ئەویش 30 رۆژی لە بەردەمدا دەبێت بۆ ئەوەی حكوومەتەكەی پێكبێنێت.
KDP-
