بەرەی توركمانی: پشگیری لە نێچیرڤان بارزانی دەكەین
ئایدن مەعرووف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، وەكو بەرەی توركمانی بێ ئەوەی هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكمان هەبێـت، دەنگمان بە پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتیی هەرێم دا".
مەعرووف گوتیشی: "پێویستە ئەو سەقامگیرییە سیاسییە، زیاتر بەرجەستە و پتەوتر بێـت، لەو سۆنگەیەوە وەك بەرەی توركمانی داوامان كردووە پێویستە توركمانەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران پۆستیان پێ بدرێـت، بۆ ئەوەی پشتگوێ نەخرێن و پۆستی سیادی وەكو وەزیر یاخود راوێژكار بە پلەی وەزیر لە سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرن".
ناوبراو دەشڵێت: "شێوازی هەڵبژادنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان، ۷ بۆ ٨ رۆژی پێدەچێت، بە بۆچوونی من لە ٢٢ یاخود ٢٣ی ئایار دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، دواتر لە مەراسیمێكی فراوانتر بە بەشداریی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە كەسایەتی و سەركردەی سیاسیی ناوچەكە، مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوە دەچێت".
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی ئاماژەشی دا: "وەك فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمان، پشگیری لە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كاك نێچیرڤان بارزانی دەكەین بۆ بوون بە سەرۆكی هەرێم، بەو پێیەی جەنابیان لە ڕابردوودا ڕۆڵێكی كاریگەر و گرینگی بینیوە لە پێكەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەكەدا و سیاسەتێكی میانڕەوانەی بەكار هێناوە، بۆیە پشگیریی خۆمان بۆ نێچیرڤان بارزانی دەردەبڕین".
KDP-
