فوئاد حوسێن سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبووەنەوەی ستراتیژی بودجەی گشتی كرد

		 فوئاد حوسێن سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبووەنەوەی ستراتیژی بودجەی گشتی كرد
جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبووەنەوەی ستراتیژی بودجەی گشتی وڵاتی بۆ ساڵانی 2020 – 2022 كرد .

د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لەبەغدا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی تایبەتی ستراتیژی بودجە گشتی ساڵانی 2020 – 2022 كرد بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵ هەیسەم جبووری وژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی وراوێژكارانی دەستەی راوێژكاران وبریكاری وەزارەتی دارایی .

لەم دیدارەدا باس لە داهاتەكانی نەوت ونرخی یەك بەرمیلی نەوتی خام وبڕی بەرمهێنانی پلان بۆ داندراو وداهاتەكانی نەوت وداهاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان لە تاریفەی گومرگی وباج وداهاتە ناڕاستەوخۆكان وپێشكەشكردنی پلانی گەشەپێدان وچوارچێوەی یەكەمی بەرنامەی حكومی.

ئامادەبوونی ئەم كۆنگرەیە چەندین راو بۆچوونیان پێشكەشكرد لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵانی داهاتوو وبۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكی ورد ودەستنیشانكردنی ئەو خاڵانەی كە پێویستە جێبەجێكرێن ودووپات لەسەر پشت بەستن بەچەند پرسێك كرایەوە كە دەچێتە چوارچێوەی بودجە لەوانەش چاكسازی ئابووری وئیداری مالی كاروباری دەوڵەت وهاندانی كەرتی تایبەت.

هاوكات جەخت لەسەر هاندانی كەرتی تایبەت ووەبەرهێنان وپرۆژەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی كرایەوە لەبواری نەوت وكشتوكاڵ وپیشسازی وگەشت وگوزار وگواستنەوە ووەبەرهێنانی بیانی ودانانیان لەچوارچێوەی پرۆژەكانی داهاتووی بودجە وپێشنیاركردجنی تەرخانكرجدنی بڕی پارەی پێویست بۆ پێدانی دەرفەتی وبەرهێنان بۆ پارێزگاكان.

لەم كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی دارایی ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.

kdp-
Top