سەرۆك بارزانی لەگەڵ یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو كۆبۆوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو كۆبۆوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ـی ٥ـی ٢٠١٩ سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك لە یاوەرانی جەنابی بارزانیی نەمر، ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماوون كۆبۆوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە ئەحوال و بار و گوزەرانی ژیان و تەندروستیانی پرسی و دیداری لەگەڵیان بە مایەی شانازی و خۆشحاڵیی خۆی زانی.

سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ماندووبوون و قارەمانێتیی یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو هەبوو چ ئەوانەی لە ژیاندا ماون یانیش شەهید بوونە و كۆچی دواییان كردووە و جەختی كردەوە كە ڕەنج و ماندووبوونیان هەرگیز لەبیر ناچێت و بە خەباتی بێ وێنەی خۆیان مێژوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان دروست كردووە.
kdp-
Top