فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵان لەسەر ڕێگای شەقڵاوە بۆ هەریر نیگەرانیی لێ دەكەوێتەوە
زاهیر بناوی، سەرۆكی شارەوانیی هەریر، رايگەیاند: بەداخەوە كەسانێك پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاوە، وەك پێست و ورگ و ڕیخۆڵە و سەر و پەل، هەمویان هێناوەتە سەر ڕێگای گشتیی شەقڵاوە بۆ هەریر، هەروەها دەوروبەری شاردەێ كەمان، ئەمەش جگەلەوەی زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، لە هەمانكاتیشدا سیمایەكی قێزەون و بۆنێكی ناخۆش و ژینگەیەكی پیسی دروست كردووە، كە ڕۆژانە دەیان دیاردەی وا لە سنوورەكەمان بەرچاو دەكەوێت".
گوتیشی: "ئەوەی لەو پاشماوانە نزیك نەبێتەوە، نازانێت چەند بۆنێكی ناخۆش و كارێكی چەند پیسە، دەبێت بەناچاری كرێكارانی شارەوانی بەم مانگی رەمەزانە ئەم پاشماوانە دوور بخەنەوە، لە كاتێكدا بە شەو و بە ڕۆژ لە ئەركدان، تكایە با لەوە زیاتر بار قورسییان بۆ دروست نەكەین، باچیتر وڵات و ژینگەی خۆمان ناشیرین و پیس و بۆگەن نەكەین، هەموان مرۆڤین با مرۆڤایەتیمان ڕەچاو بكەین".
باسنيوز
