پێنج کادیر و ئەندامی دیکەی کۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە

پێنج کادیر و ئەندامی دیکەی کۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە
پێنج کادیر و ئەندامی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان دەستیان لەکار کێشایەوە.

پێنج کادیرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایانگەیاندووە، کە وازیان لە ریزەکانی کۆمەڵ هێناوە و لەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2019ـەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە کۆمەڵەوە نەماوە.

ناوی ئەو کادیر و ئەندامانەی ئەمڕۆ وازیان لە کۆمەڵ هێنا:

- شوکر عەلی تەها، کارگێڕی ئەنجومەن

- ئیدریس ئەسعەد ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجومەن

- رزگار رەسوڵ بابەکر، ئەندام

- بەشار ئیسماعیل حوسێن، ئەندام

- عەلی مەحمەد تەها، ئەندام

پێشتریش لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا پێش ئێستا، سێ ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک کادیر و بەرپرسی ئەو حزبە لە سنووری هەولێر، دەستیان لەکار کێشایەوە.











باسنيوز
Top