ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانەكان لەگەڵ پارێزگارەكانی ھەرێم كۆدەبێتەوە
ھەمزە حامید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێش چەند رۆژێك وەزیرە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە كاروباری رێگاوبانەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و بڕیاریش درا كۆبوونەوەكە فراوانتر بكرێت، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە بەشداریی ھەر چوار پارێزگارەكەی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رێگاوبانەكان ساز دەكات".
حامید گوتیشی: "مەبەست لەو كۆبوونەوەیە ئەوەیە، كە ھەر پارێزگایەك لە ڕووی تێكچوون و چاككردنەوەی رێگاوبانەكان چەندی پێویستە، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت، ھەر بۆیەش پارێزگارەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەشدارن".
kdp-
