پرۆژه یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكرا
ئه‌مڕۆ 8ى ئایارى 2019، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ هه‌مواری یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوو كه تێیدا به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران یاساكه په‌سه‌ند كرا.
به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار ناونیشانی پرۆژه یاساكه وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكرا، كه به‌ناوی (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم).
مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به ده‌نگی 88 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا، كه مادده‌ی دووه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی تردا.
مادده‌ی سێیه‌م كه پێشنیازی لیژنەی یاسایی لەبارەی دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم بە دەنگی 84 پەرلەمانتار پەسەندكرا، كه له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ دوای سوێندخواردن سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات.
مادەی چوارەمی پرۆژەیاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەسەندكرا كه 86 پەرلەمانتار دەنگیان دا بەكۆی بڕگەكانی مادەی چوارەمی پرۆژەیاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم.
مادده‌ی پێنجه‌م به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا، كه ده‌ڵێت، پێشنیازی كۆتاییهاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وادەی پەرلەمان.
مادده‌كانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت وه‌ك خۆی و به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندكران و كۆی گشتی پرۆژه یاساكه به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا.
kdp-
