"کورد بەشداری لە حکوومەتی کاتیی سووریادا دەکات"

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیار درا بۆ ئەوەی گەڕێکی دیکەی ھەڵبژاردن بە مەبەستی دیاریکردنی بەڕێوبەرایەتییەکی نوێ، ھەم بۆ حکوومەتی کاتیی سووریا، کە لە لایەن ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، ھەمیش بۆ ھاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا. شارەزایەکی کوردیش ئاشکرای کرد، کورد ئەم جارە بەشدارە لەو حکوومەتەی ھاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن بەڕێوەی دەبات.



دکتۆر کاوە ئازیزی، شارەزای ڕەوشی سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە دەستەیەکی نوێ بۆ حکوومەتی کاتیی سووریا دیاری بکرێت، کە لە لایەن ھاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە حکوومەتێکی کاتی بەڕێوە دەبرێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ھێزە عەربەکاندان، بەڵام ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی دیکە دوا خراوە."



کورد تا ئێستا بەشداریی نەکردووە لەو حکوومەتە کاتیەی لە سووریا ھەیە، کەچی مافی کوردە بەشدار بێت و وەزیر و چەند پۆستێکی ھەبێت، چونکە بەشێک لەو سنوورەی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە کوردیشی تێدایە، چونکە ئەو حکوومەتە لە باب و ئیدلیب و ئەعزاز و ھەموو سنوورێکی دیکە ھەیە و، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیی کورد لەو سنوورە نیشتەجێیە، بەتایبەتی لە ئیدلب."



دکتۆر کاوە ئازیزی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی کوردیش بەشدار بێت لەو حکوومەتەی لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە بەڕێوە دەبرێت، بەتایبەتی پێش چەند ڕۆژێک نوێنەری ئەنەکەسە بەشدار بوو لەو کۆنفرانسەی بۆ ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی ھاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەڕێوە چوو."
kdp-
Top