حکوومەت بوودجەی پێویست و خێرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان تەرخان دەکات

حکوومەت بوودجەی پێویست و خێرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان تەرخان دەکات
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بوودجەی پێویست و خێرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان تەرخان بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5/2019، لە ئەنجومەنی وەزیران دووەم کۆبوونەوە لەبارەی چاککردنەوەی رێگاوبانەکان لە نێوان جێگری سەرۆکی حکوومەت، وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، شارەوانی، ئاوەدانکردنەوە و پارێزگارەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا بڕیاردرا بوودجەی پێویست و خێرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان تەرخان بکرێت.

هەروەها بڕیاردرا، لەمەولا لێژنە تایبەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ چاودێری زیاتری جوڵەی بارهەڵگرەكان بکەن بەتایبەت بارهەڵگرە بیانیی و ترانزێتەكان، كاتی گونجاو بۆ هاتوچۆكردنی بارهەڵگرەكان دیاری دەكرێت، کە بەجۆرێك نەبنە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان.









باسنيوز
Top