سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی سلێمانی: خورمای ئێرانی تەندروست نییە

سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی سلێمانی: خورمای ئێرانی تەندروست نییە
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقایەتی سلێمانی ڕای گەیاند بەرزبوونەوەی نرخی خورما بەھۆی زۆربوونی خواست لەسەری نییە، بەڵکوو بەھۆی ئەوەیە کە خورمای ئێرانی کێشەیە بۆ تەندروستی و هاوردەكردنی قەردەغە کراوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕايگەیاند: "ھاوکات لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزان، نرخی خورما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەوەش بەھۆی ئەوەیە کە ھاوردەکردنی خورمای ئێرانی قەدەغە کراوە و جۆراکانی دیكەش كە هەیە بڕەكەی كەمە، بۆیە نرخی بەرز بووەتەوە".

گوتیشی: "بەپێی لێكۆڵینەوەی تەندروستیی هەندێك وڵاتی ئەورووپی خورمای ناتەندروست دەبێتە هۆی نەخۆشیی زەردوویی، حکوومەتی عێراق زیاتر لە مانگێکە بڕیاری ھاوردەکردنی خورمای ئێرانیی ‌قەدەغە کردووە".

گۆران قادر ڕوونیشی کردەوە: "هەرێمی كوردستانیش بەو بڕیارەوە پابەندە و خورمای ئێرانی هاوردە ناكات و ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەیە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییەی پێ پڕبكاتەوە و بەپێی مەرج و ڕێنمایی تەندروست، خورمای لێ وەهاوردە بكات".










باسنيوز
Top