لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا حەوت هاووڵاتی بوونە قوربانی
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-5-2019، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللەیان لە خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە ناوچەی مەزاریع لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین کردووە.
بەهۆی دەستڕێژەکەوە، کە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیی سەر بە وەزارەتی بەرگری بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوی بردووە، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و چواری دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
