موسەننا ئەمین هەوڵێکی بەرهەم ساڵح بۆ پێدانی پۆستێکی سیادی بە کەسێکی عەرەب ئاشکرا دەکا
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕايگەیاند: ”من بەربژێرم بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە پۆستێکی سیادییە و پشتیوانیی حزبە کوردستانییەکانم ھەیە و چوار ساڵ ئەزموونم لەگەڵ ئەو پۆستە ھەیە، لە خولی پێشووشدا بەداخەوە لە دەرەوەی کۆدەنگیی کوردی، پۆستەکە وەرگیرا، بۆیە داوادەکەم ئەو مافەی خۆم وەربگرمەوە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ”ھەندێک لە بەرپرسە عێراقییەکان، بەھەموو توانایانەوە دەیانەوێت ئەو پۆستە بدرێتە کەسێک لە ھاوپەیمانیی بەغدا“.
موسەننا ئەمین ئاشکرای کرد کە بەرهەم ساڵحیش چووەتە پاڵ ئەو بەرپرسە عێراقییەکان و ”پشتیوانیی کەسێکی دیکە دەکات و لە بەرەی ئەودایە تاوەکوو من پۆستەکە وەرنەگرم“.
باسنيوز
