سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی بۆ ئێزدیان دا
ئەمڕۆ، سێشەممە (٧-٥-٢٠١٩)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا، قەرەبووی پلەی وەزیفیی ئێزدییان بکاتەوە، ئەوانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە پلەی وەزیفییان جێ هێشتبوو، یان خۆیان خانەنشین کردبوو، یان دەستیان لە کار کێشابووەوە.
بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ناوچە ئیزدینشینەکان هێندێک کەس دەوامەکانیان بەجێ هێشتبوو و هێندێکیشیان بۆ دەرەوی وڵات کۆچییان کرد و هێندێکیشیان لە پلەی وەزیفی دوور خرابوونەوە.
kdp -
