له رۆژئاوای كوردستان حه‌وت منداڵی سویدی راده‌ستی حكومه‌تی ستۆكهۆڵم كرانه‌وه
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی سیمێڵكا حه‌وت منداڵی به ره‌چه‌ڵه‌ك سویدی راده‌ستی شاندێكی ئه‌و وڵاته كرد.
فه‌رمانگه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و منداڵانه باوكه‌كانیان له ریزی چه‌كدارانی داعش كوژراوون و بێكه‌س ماونه‌ته‌وه.
له مه‌راسیمی راده‌ستكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كاندا رێگه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌درا، وێنه‌ی منداڵه‌كان بگرن و بڵاوبكه‌نه‌وه.
k24 -
