فراکسیۆنی زەرد: پابەندی ڕێککەوتنین لەگەڵ یەکێتی

فراکسیۆنی زەرد: پابەندی ڕێککەوتنین لەگەڵ یەکێتی
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی باسیان لەوە کردووە کە لە ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم تەنیا باس لەوە کراوە، سەرۆک جێگری دەبێت و باسی ئەوە نەکراوە دوو جێگری دەبێت، بۆیە پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت، ئەگەرنا دەنگی پێ نادین. بڕیاردەری فراکسیۆنی زەردیش دەڵێ، لیژنەی یاسایی ئەمە چارەسەر دەکات و پابەندی ڕێککەوتنن لەگەڵ یەکێتی .



بەھمەن کاک عەبدوڵڵا، بڕیاردەری فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە یاسای کۆنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیشدا ھاتووە کە سەرۆک جێگری دەبێت و ئاساییە سەرۆک دوو جێگری ھەبێت، بۆیە کێشە نییە و ئەگەر باس لەوەش نەکرێت، سەرۆک دوو جێگری دەبێت."



بەھمەن کاک عەبدوڵڵا گوتیشی: "لیژنەی یاسایی پێداچوونەوەی پێدا دەکات و ئێمەش وەکو پارتی پابەندی ڕێککەوتن دەبین لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئیمزامان کردووە و ھیچ کێشەیەک ڕوو نادات."



kdp -
Top