17 حاڵه‌تی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ ناو سزادراوانی چاكسازی گه‌ورانی سێلمانی تۆمار كراون

17 حاڵه‌تی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ ناو سزادراوانی چاكسازی گه‌ورانی سێلمانی تۆمار كراون
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ھۆی ئەو پشکنینانەی بنکەی تەندروستی چاکسازی کە دەیکات بۆ سزادراوان دەرکەوتووە لە کۆی 950 بەندکراو 17 کەسیان ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن کە ئەوەش بە نەخۆشیەکی مەترسیدار ناودەبرێت و بووه‌تە ھۆی ترس و دودڵی لای سەرجەمیان, بەڵام لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو چاکسازییە کار کراوە بۆ رێگریکردن و چارەسەری تووشبوان و بەکارھێنانی ڤاکسین بۆ کارمەندان و سەرجەم بەندکراوان.

زیاتر لە 950 سزادراو لە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی بەندکراون, لە کۆی ئەو ژمارەیە 17 کەسیان بە ھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لە جۆری بی و سی.

ھەر سزادراوێکیش سەرەتا پشکنینی تەواوی بۆدەکرێت لەلایەن بنکەی تەندروستی چاکسازی گەوران، بەڵام بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەو چارەسەری پێویست چەندین تێچوی دەوێت و ماوەی زۆریشی دەوێت بۆ ئەنجامی پشکنینەکان ئەوەش وایکردووە ترس و دوو دڵی لای سەرجەم زیندانیکراوان دروست ببێت.
k24 -
Top