سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا داوای په‌یوه‌ندیی به‌هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌و خانمه سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه له ساڵی 2004 له ناو سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق خزمه‌تی سه‌ربازیی كردووه.
ئێستا له دوای پانزه ساڵ، وه‌ك به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به یاوه‌ریی شاندێكه‌وه جارێكی دیكه سه‌ردانی عێراقی كردووه.
له پانێلێكی تایبه‌ت به‌و سه‌ردانه‌یدا، باسی له گۆڕانكاریی و سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆی بۆ ئێستای عێراق خسته‌ڕوو.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتن سوپاس و ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ژنه سیناتۆره‌ی كرد له به‌رامبه‌ر به‌رگریكردنی له كورد.
k24 -
