پارتی و یەکێتی لەسەر بڕگەکەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن
بەپێی ئەو زانیارییانەی که لە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە دەست کەوتووە، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات و لەسەر شێوازی داڕشتنێک بۆ بڕگەکەی تایبەت بە جێگرانی سەرۆک لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێک کەوتن.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی یاسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت و هەر سەرۆک دەسەڵاتی جێگرەکانی دیاری دەکات.
بڕگەکەی پەیوەندیدار بە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩، ببووە هۆی ناکۆکیی نێوان هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی یەکێتی هەڕەشەی بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان دەکرد.
باسنيوز
