ئومێد خۆشناو: کۆبوونەوەی سبەی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان ٢٤) ڕای گەیاند: ”گفتوگۆکانی نێو لێژنەی یاسایی شتێکی ئاساییە، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی مەکتەبی سیاسیی حزبەکانمان جێبەجێ دەکەین و بە بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەین“.
جەختیشی کردەوە کە دەبێت فراکسیۆنەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەوەی نەشاردەوە کە تاوەکوو ئێستا لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە.
لەبارەی جیاوازیی بۆچوونی یەکێتییەوە کە پەرلەمانتارێکی حزبەکە هەڕەشەی بەشدارینەکردن لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستانی کردبوو، ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە: ”بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم یەک جێگری هەیە و یەکێتی داوای دوو جێگری کردووە، ئێمە پێشنیازمان داوە کە هەردوو بۆچوون ڕێک بخەین، بەڵام یەکێتی پێشنیازێکی دیکەی داوە، لە گفتوگۆ داین“.
جەختیشی کردەوە کە ”بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت“.
باسنيوز
