رۆژنامەی جوۆڵ ستریتى ئەمەریكی: ئێران بەرنامەی بۆ لێدانی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) داناوە، مەبەستی (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) شاری سلێمانییە

رۆژنامەی جوۆڵ ستریتى ئەمەریكی:  ئێران بەرنامەی بۆ لێدانی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) داناوە،  مەبەستی (بە هەرێمی کوردستانیشەوە)  شاری سلێمانییە
رۆژنامەیەکی ئەمریکی پیلانێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناو عێراق و سووریا ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019، رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەو پیلانە کردووە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێران بەرنامەی بۆ لێدانی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) داناوە.

بەرنامەکەی ئێران لەڕێی ”وەکیلەکانییەوە“ جێبەجێ دەکرێت و بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکیش، ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری ناردنی کەشتیگەلی (ئەبراهام لینکۆڵن)ی بۆ کەنداوی عەرەبی ناردووە.

رۆژنامە ئەمریکییەکە لەزاری سەرچاوەکانییەوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەفتەی رابردوو نهێنیی ئەو پیلانەی ئێران گەیشتووەتە دەسەڵاتدارانی ئەمریکی.
Top