لێژنەی یاسایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە
بەپێ زانیارییەکان بەشێکی زۆری ئەندامانی لێژنەی یاسایی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گۆڕانکاری لە ھەمواری یاساکە کە تایبەتە بە جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
گۆڕانکارییەکە لە ماددەی سێی پڕۆژەیاساکەدا دەبێت و تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستکراوە دەبێت بەوەی کە زیاتر لە جێگرێکی هەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەی ئاراستەی پەرلەمانتاران کردبوو، بە مەبەستی دانیشتنی ژمارە ٥ی خولی یەکەمی خۆی کە سبەی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.
باسنیوز
