كەمال كەركووكی: پارتی لە ڕێگەی سیڤی كاندیدانی وەزارەتەكانی یەكلا دەكاتەوە
كەركووكی كە سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری پارتی بوو بۆ ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە كەناڵی (كوردستان24)ی راگه‌یاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان به پشوودرێژی توانی یه‌كێتی و گۆڕان رازی بكات به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكه‌ن.
هەروەها گوتی ڕێككەوتنەكان ئیمزا كران و بڕانەوە، ئیدی رێكاره یاساییه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر، دووسبەی په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبێتەوە و رێكاره یاساییەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی له باره‌ی دانانی كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، گوتی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی بەربژێرەكان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌و ناوانه‌ی هه‌ن لە مەكتەبی سیاسیی پارتی بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی یەكلا دەكرێنەوە.
