نزيكه‌ی 30 منداڵ و ژنی ئێزدی رزگار كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق به كه‌ناڵه‌كانی میدیای راگه‌یاندووه، ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون و له ناو خێزانی چه‌كداره داعشه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: رفێندراوه‌كان زیاتر منداڵ و ئافره‌ت بوون.
له دوای كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا و رزگاركردنی باغۆز له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌یان هاووڵاتی ئێزدی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و له ناو خێزانه داعشییهكاندا رزگاركراوون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و منداڵانه له خۆ بگرێت، كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنانی ئێزدی له‌دایكبوون.
تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه نه‌زانراوه، كه له دایكێكی ئێزدی و باوكێكی موسڵمان له‌دایكبوون و باوكیان چه‌كداری داعش بووه و ناسنامه‌ی نه‌ناسراوه.
kdp -
