کۆمپانیایەکی نەوت و گاز وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، پاتریک ئەلمان وارد، بەڕێوەبەری گشتی دانا گاز کە هاوبەشە لەگەڵ پێڕڵ پێترۆلیۆم، رایگەیاندووە، زیادکردنەکە پێکدێت لە گرێبەستێکی 300 بۆ 400 ملیۆن دۆلاری و چەند جۆرێکی دیکەی زیادکردنی وەبەرهێنان و خەرجی.
لە ساڵی 2007ەوە، کۆمپانیای دانا گاز گرێبەستی وزەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە و تاکو ئێستاش کارەکانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
پێڕڵ پێترۆلیۆم لە پێنج کۆمپانیای نەوت و گاز پێکدێت ئەوانیش، دانا گاز، کرێسێنت پێترلیۆم، OMV، MOL و RWE؛ لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر گازی سروشتی دەکات و دەیەوێت کارەکانی فراوان بکات.
k24 -
