كه‌مال كه‌ركووكی: پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای سی ڤی كاندیدی پۆسته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنانه گرنگن و خه‌ڵك دڵی پێیان خۆشه. پارتی دیموكراتی كوردستان به پشوو درێژی توانی ئه‌و دوولایه‌نه رازی بكات و به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئیدی رێككاره یاساییه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر. په‌رله‌مان رۆژی چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه. رێككاره‌كانی دیكه‌ش له ماوه‌یه‌كی قیاسیدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری پارتی رایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شدار ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بنووسنه‌وه و له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی رێكبكه‌ون و له كاتی ده‌نگدان به كابینه‌كه هه‌موولایه‌ك ده‌نگی پێبدات.
له باره‌ی دانانی كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی كاندیده‌كان كه‌سه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌و ناوانه‌ی هه‌ن ده‌چێته به‌رده‌ست كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی دیاریكراو، بیانباته ناو په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه، كاری سه‌ره‌كی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ئه‌نجامدانی چاكسازی و به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه ته‌واو نه‌كراون. چاكسازی خاڵێكی گرنگی كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت. پرسی به‌غدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك و بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه.
k24 -
