سبەی لیژنەی یاساییی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە
ئەرشەد حسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "سێشەممە (٧-٥-٢٠١٩)، لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی خویندنەوەی سێیەمی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمەوە بەڕێوە دەبات."
ئەرشەد حسێن ڕایشیگەیاند: "کارەکانی پرۆژەکە بە باشی بەڕێوە دەچن، چوارشەممەش (٨-٥-٢٠١٩) پەرلەمان کۆ دەبیتەوە و لە نزیکترین کاتدا ئەو پرۆژەیاسایە کۆتاییی دێت و سەرۆکی هەریم هەڵدەبژێردرێت."
ڕۆژێ (٢٨-٣-٢٠١٩)، بە واژۆی ٦٨ پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا و ڕۆژى (٣١-٣-٢٠١٩)، لیژنەی یاساییی پەرلەمان ڕاپۆرتی پڕۆژەهەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمى پەسەند کرد و، ڕۆژی (٣-٤-٢٠١٩) لە دانیشتنى پەرلەماندا خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا.
kdp -
