نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2019، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید ئه‌لزاهری كونسولی گشتیی نوێی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئیمارات كرد و هیوای سه‌كه‌وتنی بۆ خواست، پشتگیریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تیشی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمارات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌نكار و بزنسمان و كۆمپانیا بیانییه‌كان له هه‌رێم هه‌یه و سوپاسی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئیماراتی كرد بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران.
لای خۆیەوە ئه‌لزاهری سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باسی له كار و چالاكییه‌كانی، به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له هه‌موو بواره‌كاندا، پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له كار و چالاكییه‌كانی و هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆیوونهوهدا جه‌خت له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه هه‌روه‌ك چۆن له ئیماراتیش گرنگییه‌كی زۆر به‌و پره‌نسیپه ده‌دریت.
باسنيوز
