كەركووك.. گەنجێكی كورد بە دەستی باوكی و مامێكی دەكوژرێت
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک ڕايگەیاند: "کەسێک بەناوی "زانا نەوزاد" و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و دانیشتووی گەڕەکی حوڕیەی شاری کەرکووک، دوای ئەوەی نزیکەی مانگێک دیار نەماوە و خێزانەکەی بەدوایدا گەڕاون، سەرەنجام بۆیان دەرکەوتووە کە باوکی کوڕەکە و مامەکەی بەناوی (ف) بڕیاری کوشتنی کوڕەکەیان داوە و کوشتوویانە".
هەر لەوباریەوە سەرچاوە ئەمنییەکەی کەرکووک گوتیشی: "باوک و مامی کوڕەکە لە مەزرەعەکەیان کە لە گوندی "تەپەلو"ی سەر ڕێگای "لەیلان"ی سەر بە کەرکووک کوڕەکەیان کوشتووە و تەرمەکەیان خستووەتە ناو تەنەکە و فڕێیان داوە ڕوونی کردەوە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیانا بەوەدا ناوە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوڕەکەیان کوشتووە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا باوک و مامی کوڕەکە لە بنکەی پۆلیسی عرووبە دەستبەسەرن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، هەروەها لە دادگا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
باسنيوز
