پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی لەگەڵی چاوپێکەوتنیان کرد
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، بڕیارە لەبارەی ناورۆکی ئەو چاوپێکەوتنەیان ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆتێل "تاکمسێ" لە ئیستەنبۆل پرێس کۆنفرانسێک ڕێک دەخەن و زانیاری دەخەنە ڕوو.
بەپێی زانیارییەکان، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێکەوتی 2011.7.27ەوە تاکوو سێ ڕۆژ لەمەوبەر چاویان پێ نەکەتووە، بەڵام "مەهمەت ئۆجەلان"ی برای ڕێکەوتی 2019.1.12 چاوی پێکەوت.
عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو، حکوومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە پرۆژەیەکی چەکداری ھاوبەش لە نێوان دەزگای هەواڵگریی چەند وڵاتێک و تورکیا لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگاییکردنی و بۆ ماوەی 20 ساڵە لە دوڕگەی ئیمرالی لە دەریای مەرمەر دەستبەسەرە.
باسنيوز
