چاڵەکانی شەقامی 30 مەتریی ھەولێر چاک کرانەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 1ی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە تیمی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان چاڵەکانی شەقامی 30 مەتری و چوارڕیانی گەل نزیک (ھۆڵی گەل) و تەنیشت قوتابخانەی ڕزگاری تا شەقامی شارەوانی بەشێوەیەکی ئەندازیاری چاک کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 1 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەو چاڵانە گرفتیان بۆ شۆفێران و ھاووڵاتییان دروست کردبوو.
باسنيوز
