ئێران.. بۆریی نەوتی ئەهواز ئاگری گرت

ئێران.. بۆریی نەوتی ئەهواز ئاگری گرت
ماڵپەڕی (تەسنیم) لەزاری بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگای خووزستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کارکردندا بۆریی نەوتی ئومیدیە بۆ ئەهواز تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە.

لەمبارەوە کیامەرس حاجی‌زادە ئاشکرای کردووە: "کاتژمیر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2019.5.6 لە کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەدا شۆفەڵێک لە کاتی کاردا لە بۆرییەکی 42 ئینجی نەوتی داوە و بەو هۆیەوە ئاگری گرتووە.


ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ ماوەی 45 خولەک ئەو ئاگرە بەردەوام بووە و ئێستا لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە.


هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی خەسارەی مادی و گیانیی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.










باسنيوز
Top