وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی توێژێک دەکات

وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی توێژێک دەکات
وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی خاوەن پیشە تەندروستیی و پزیشكییەكان دەكات.

دوێنی یەکشەممە 5/5/2019، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، کە هاوکات جێگری سەرۆك وەزیرانیشە بۆ كاروباری ئابووری لەگەڵ ژمارەیەك لە پەلەمانتارانی كوتلەی (سائیرون)، بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتەکەی، نونێنەرانی پیشە تەندروستیی و پزیشكییەكان کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری ژمارە 61ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2019 کرا، کە تایبەتە بە خەرجكردنی دەرماڵەی خاوەن پیشە تەندروستییەكان كە دەکاتە 30%ی مووچەی سەرەكی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ رۆڵی گەورەی ئەو چینە كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و پزیشكی بۆ هاووڵاتییان، داواشی كرد هەمیشە پاڵپشتی ئەو چینە بكرێت، هەروەها باس لە بابەتی نەهێشتنی پرسی نیشتەجێكردن لە پلە وەزیفیەكانیان کرا.












باسنيوز
Top