لە باڵەكایەتی بەهۆی بارانبارینەوە چەندین مین و تەقەمەنی دەركەوتن
موخلیس شەریف، بەڕێوەبەری چالاكیی مینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، رایگەیاند: "دوای ئەوەی بەهۆی بارانیبارین چەندین مین و پارچەی تەقەمەنی لە گوندی "گوندەژۆر"ی سەر بە شارۆچكەی چۆمان لە دەڤەری باڵەكایەتی دەركەوتن و مەترسییان بۆ هاووڵاتییان دروست كردبوو، دوای ئاگاداركردنەومان، تیمێكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی چالاكییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر گەیشتنە شوێنەكە".
گوتیشی: "لەلایەن تیمی (EOD) چارەسەری گونجاویان بۆ کرا كە و تەقەمەنییەکان بریتی بوون لە ژمارەیەك مین لە جۆری دژە كەسی (v69) لەگەڵ (217) پارچە تەقەمەنی".
ڕاشی گەیاند: "داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیار و كاسبكاران دەکەین كاتێك روو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكە دەكەن. وریا بن و لەكاتی بینینی مین، یان پارچە تەقەمەنییەكان لێیان نزیك نەبنەوە و تیمەكانمانی لێی ئاگادار بكەنەوە".
باسنیوز
