پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەو پۆست و وەزارەتانە لە ئایندەدا لەدەست پارتیدا دەبن
زانای مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، ئەو پۆست و وەزارەتانەی لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستاندا لە داهاتوو بە دەست پارتییەوە دەبێت، ئەمانەن:
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
- جێگری سەرۆکی پەرلەمان
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی تەندرووستی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی پەروەردە
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- دەستەی وەبەرهێنان
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر هەیە پارتی لە پشکەکانی خۆی، دوو وەزیر بە هەریەک لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەی مەسیحی بدات، بەڵام پاش ڕاسپاردنی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەمبارەیەوە دەکرێت.
باسنیوز
