وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەک بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەک بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەندێک زانیاری و ئاگاداری بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانیەوە لەبارەی بە تاقیکردنەوە وزارییەکان، بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2019، وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەکی بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی بە 3 وانە کەوتوو، دەتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکانی وزاری بکات، ئەگەر لە 4 وانە زیاتر کەوتبێت، بە کەوتوو ھەژمار دەکرێت و دەمێنێتەوە بۆ ساڵی ئایندە.














باسنیوز
Top