پەرلەمانتارێکی یەکێتی ناوی ئەو وەزارەت و پۆستانە ئاشکرا دەکات کە بەر حزبەکەی دەکەوێت

 پەرلەمانتارێکی یەکێتی ناوی ئەو وەزارەت و پۆستانە ئاشکرا دەکات کە بەر حزبەکەی دەکەوێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی ئەو پۆست و وەزارەتانە ئاشکرا دەکات کە بەپێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەر حزبەکەی دەکەوێت.



هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: یەکێتی لە سەرۆکایەتیی ھەرێم جێگری دووەم وەردەگرێت“.



ڕوونیشی کردەوە کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پۆستەکانی یەکێتی بەم شێوەیە دەبێت:



- جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێم

- سەرۆکی پەرلەمان

- جێگری سەرۆکی حکوومەت

- وەزارەتی پێشمەرگە

- وەزارەتی پلاندانان

- وەزارەتی کشتوکاڵ

- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەولێر و بەغدا

- دەستەی کاروباری مین

- دەستەی گەشتوگوزار

- دەستەی کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

بە گوتەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، حزبەکەی جگە لەو پۆستانە، چەندین بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزارەتیش وەردەگرێت.




باسنیوز
Top