پارتى بە مەرج دەنگ بە پارێزگارى داهاتووى مووسڵ دەدات
عەلى خەلیل بەرپرسى لقى (14)ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ راگەیاند: ئەو کەسەى کە ئێمە دەنگى پێدەدەین دەبێ دەستپاک و یەکسان و خزمەتگوزاربێت، کاربکات بۆ وەدەرنانى هێزى بێگانە لەشارەکە و جێبەجێکردنى ماددەى (140)، خزمەتى هاووڵاتیان بکات لە شەنگال تا مەخموور بە هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان".
سەبارەت بە دەستنیشانکردنى پارێزگار و جێگرەکەشى ئەو بەرپرسەى پارتى ئاماژەى بە ئەوە کرد: "تاکو ئێستا هەردوو کوتلەى عەرەبى(نەینەوا و نەهزە) نەیانتوانیوە لەنێوخۆیان رێکبکەون بۆ دەستنیشانکردنى کەسێک بۆ پۆستى پارێزگارى نەینەوا کە بەرکەوتەى ئەوانە، بەڵام دەستنیشانکردنى کەسێک بۆ جێگرى پارێزگار کە بەرکەوتەى پارتییە، پارتى دەتوانێت بەچەند کاتژمێرێک کەسێک دەستنیشان بکات".
بەرپرسى لقى مووسڵى پارتى ئەوەشى خستەڕوو" ئێمە دەمانەوێت بەعەرەبکردنى شارەکە و گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە رابگرین کە لەسەردەستى میلیشیاکانى حەشدى شەعبى و هەندێک لایەنى شۆڤێنى بە بەرنامە کارى لەسەر دەکرێت".
باسنيوز
