سەفین دزەیی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێكی گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاماژە بەوە كراوە کە کاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران بەهۆی مانگی رەمەزانەوە كەم دەكرێتەوە.
ڕوونیشکراوەتەوە، کە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە 8ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی وتەبایی وپتەوتركردنی یەكڕیزی.
بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە 8 ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2019/5/5
bas news -
